دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە شازاده‌ی جێنشینی سعودییه دەكات

سەرۆكی ئەمریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتایهێنان به‌ هاوكاریی سه‌ربازیی سعودییه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌منه‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌زاری چوار سه‌رچاوه‌یەكەوە بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعودییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردووه‌، ئه‌گه‌ر سعودییه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌منه‌كاته‌وه‌ ئه‌وا كۆتایی به‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی سعودییه‌ ده‌هێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە،‌ ماوه‌ی 75 ساڵه‌ ئه‌و هاوكارییانەی ئەمریكا بۆ سعودییە‌ به‌رده‌وامه‌.

هەڕەشەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، پێشتر سعودییە رەتیكردەوە هەناردەی نەوت كەمبكاتەوە ئەوەش بووە هۆكاری دازبەینی نرخی نەوت هاوكات دوای ئەوەی جارێكی دیكە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس بەهۆی ناڕەزایی مەكسیك لەسەر كەمكردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە نەگەیشتە رێككەوتن جارێكی دیكە نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیی هاوكات نرخی نەوتی تەكساس بۆ یەكەمینجار بۆ خوار سفر دابەزی.

Back to top button