له درامایه‌كى كۆمیدیی عێراقى سوكایه‌تی به ئێزدییه‌كان ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی سووكایه‌تیكردن به پێكهاته‌ی ئێزدی له عێراق كرد کە لە زنجیرە درامایەکی کۆمیدیی تەلەفزیۆنێکی عێراقی بڵاو کراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه، له كاری هونه‌ریدا تا ئه‌و په‌ڕی ڕاده ده‌بێت ڕه‌چاوی پێكهاته و سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بكرێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به ئاین و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه بكرێت.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری دژی ئه‌و درامایه وه‌ستایه‌وه و داوای له كه‌ناڵه‌كه كردووه ئه‌و درامایه ڕابگرێت.
شایه‌نى باسه له زنجیره درامای كۆمیدی “بنج عام”، كه له كه‌ناڵی “UTV”ی عێراقی په‌خشده‌كرێت، له ئه‌ڵقه‌یه‌كدا باسی كه‌نیزه‌ك و ڕفاندنی ئافره‌تانی ئێزدی ده‌كات و سوكایه‌تی و گاڵته به ئاینه‌كه‌یان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ى زۆر بویه‌وه و چالاكوانانی ئێزدی ئه‌و به‌رنامه‌یان به سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیی ئاینه‌كه‌یان و په‌یڕه‌وانی ئێزدیی له قه‌ڵه‌مداوه.
پێشتریش، ڤیان ده‌خیل، ژنه په‌رله‌مانتاری پێشووی ئێزدی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی له ده‌رهێنه‌ری ئه‌و به‌رنامه كۆمیدییه گرت و رای گه‌یاند، رێگه‌ی دادگا ده‌گرێته به‌ر و سكاڵا له‌دژی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه تۆمار ده‌كات.
ڤیان ده‌خیل راشی گه‌یاند، ئه‌و به‌رنامه‌یه به شێوه‌یه‌كی ناشایسته و نادروست و بازاڕیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی ئێزدی كردووه.