كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردوە.

بەپێی پێشبینییەکان لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینیەوە، ئاسمان لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.

کەشناسی پێشبینیش دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما دابەزێت و خێراى با زیادبکات و ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها ئەگەری هەورە تریشقە و تاوە باران هەیە.

Back to top button