پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی یەکی ئایار کە ناسراوە بە رۆژی جیهانی کرێکاران ئاراستەی کرێکاران دەکات

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

 

“بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران. پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.

 

لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە”.

Back to top button