جیھان لە چاوەڕوانی ڤاكسینی كۆرۆنادا
زانایانی بواری پزیشكی و كۆمپانیا جیھانیەكان سەرقاڵی كێبڕكێی دۆزینەوەو خستنە بازاڕی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆڤید نۆزدەن
لەو بارەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند كە تا ئێستا ١٠٢ جۆر ڤاكسین خراوەتەڕوو لە چەندین وڵاتەوە و خەریكی تێست كردنن لە تاقیگەكان
ئاماژەی دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆڤید نۆزدە نزیكە بەڵام who ھیچ كاتێكی بۆ ئەوە دیاری نەكردووە