قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت
لە ڕاگەیاندرواێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، قەدەغەی هاتووچۆی درێژ کردەوەو ئاشکراشی دەکات ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و خۆپاراستنە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
بەپێی ڕاگەیانداوەکە ی وەزارەتری ناوخۆ ،هەموو یانە و هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرماو، سەنتەرەکانی لەشجوانی، یاریگای وەزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵەکانی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، سەنتەرەکانی مەساج، گازینۆ و رێستۆرانتەکان بە داخراویی دەهێڵدرێنەوە.
لەبارەی کرانەوەی مزگەوتەکانیش، وەزارەتی ناوخۆ دەنووسێت ، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەکێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاریدراوە، مزگەوتەکان بە داخراوی بمێننەوە.
لە کۆتاییشدا باس لە هاتووچۆی شەوان دەکات و بە پێی بڕیار بە شێوەی پێشوو ئەو یاسایەش بەردەوام دەبێت