فراکسیۆنی پارتی پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکات
به بۆنهی هاتنهوهی یهكی ئایار جهژنی كرێكارانی جیهان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان پیرۆزبایی له كرێكارانی جیهان و كوردستان دهكات.
له پهیامی پیرۆزباییهكهی فراكسیۆنی پارتی دا هاتووه کرێکارانی کوردستان شان بە شانی و چین و توێژەکانی دیکە، رۆڵی بەرچاویان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی کوردستان هەیە.لە رۆژی جیهانیی کرێکاران ( 1ـی ئایار)دا، جەخت لە جێبەجێکردنی مافەکانی کرێکاران دەکەینەوە و داوا لە سەندیکاکانی کرێکاران دەکەین زیاتر خزمەت بەو چینە ماندووەی کۆمەڵگە بکەن.
فراکسیۆنی پارتی پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی کرێکارانی جیهاندا، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکات.
کرێکارانی کوردستان شان بە شانی و چین و توێژەکانی دیکە، رۆڵی بەرچاویان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی کوردستان هەیە.
لە رۆژی جیهانیی کرێکاران ( 1ـی ئایار)دا، جەخت لە جێبەجێکردنی مافەکانی کرێکاران دەکەینەوە و داوا لە سەندیکاکانی کرێکاران دەکەین زیاتر خزمەت بەو چینە ماندووەی کۆمەڵگە بکەن.
فراکسیۆنی پارتی بە پێویستی دەزانێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی وەزارەتی کار هەوڵی زیاتر بدا بۆ دیاریکردن و پێدانی مافەکان بە کرێکاران و دیاریکردنی کاتەکانی کارکردن.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
1/5/2020