شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌ڕایەوە ھە‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاش گفتوگۆی زۆر له نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ھە‌ینی ١ی ئایاری ٢٠٢٠، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، لە بە‌غداوە گە‌ڕانە‌وە هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك لێژنه‌كه چه‌ند گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنی سازداوه‌و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه‌كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن، به ئامانجی چارە‌سە‌ركردنی كێشە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكومە‌تی ناوەندی بەغدا بە‌تایبە‌ت لەبارەی دۆسیەكانی بودجە و نە‌وت.
حکومەتی هەرێم کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بودجەی ۲٠۱۹، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی کە لە لێگگەیشتنی ۱/۱۲‌ی ۲٠۱۹ لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە.