دوو ئیدارەی بە تاڵەبانی نەكرا بەو هەموو سەرە چۆن ئیدارەی سلێمانی دەدرێت
لەدوای شەری ناوەخۆ و دروست بوونی دوو ئیدارەی یەكێتی نەیتوانی چەند ساڵێك لەژێر ناوی دوو ئیدارەی پڕی ئیدارەدانی سنوری ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بكات، خۆپێشاندان تەنگی بەیەكێتی هەڵچنی بوو، ئەوەی دەلێت تاڵەبانی دەستپێشخەری كرد و هات بۆ پیرمام، لە حەقیقەتدا ئەوە چیرۆكەكە نیە، چیرۆكەكە ئەوەیە كە خەڵكی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی لە هەڵبجە و كەلار خۆپێشاندانیان دەكرد دژی دەسەڵاتی یەكێتی و لەسنوری سلێمانیش گروپ گروپ دروست ببوون دژی ئیدارەی دەسەڵاتی یەكێتی لەو سنورە، ئەوكات تاڵەبانی مەترسیەكانی بینی لە دابەش بوونی دەسەڵات بەسەر گروپەكانی ناو یەكێتی و گەندەڵی و قورخكاری وای لە ئیدارەی یەكێتی كردبوو چارەسەر كێشەكانی ئەستەم ببوون و قۆناغەكەش زۆر مەترسیدار ببوون بۆ یەكێتی، ئەوەش بوو وای لە مام جەلال كرد بەپەلە خۆی بگەێنێتە پیرمام و لەگەڵ سەركردایەتی پارتی بچێتە رێكەوتنی یەكگرتنەوەی ئیدارە و نەمانی دوو ئیدارەیی، واتا ئەوەی دەگوترێت لەبارەی دوو ئیدارەی لەسنوری سلێمانی تەنها بۆ هێشتنەوەی سایكۆلۆژی حزبیە و هیچ بنەمایەكی نیە، چونكە لە سلێمانی ئیدارە وەك پێشتر جیا ببێتەوە، دابەش بوونێكی تر لەناو سلێمانی لەژێر ناوی حزب و گروپتدا روودەدات، بەڵام بۆچی یەكێتی بەردەوام ئەو قەوانە لێدەداتەوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاسانە، هەر لەگەڵ یەكگرتنەوەی دوو ئیدارەی نەوشێروان مستەفا و كەسانی تر هەڵسان بە دروست كردنی مەكینەی میدیایی زۆر گەورە بۆ هێشتنەوەی سایكۆلۆژی حزبی و لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا بە روانگەی دژایەتی پارتی و گوایە پارتی خەدریان لێدەكات توانیویانە جەماوەری یەكێـتی و خەڵكی ژێر دەسەڵاتی سلێمانی بۆ مەبەستە حزبی و جەماوەریەكانیان بهێلنەوە چەواشەیان بكەن، مەگەر نا یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتی باش لەوە تێدەگەن ئەگەر بیكەنە دوو ئیدارە، لەناو ئیدارەی ئەواندا دابەشبوون روودەدات و ئەوەش هیچ كە هێزە سیاسیەكانی سلێمانی كە پێشتر یەكێتی بوون و ئێستا لەژێر ناوی جیا دا جودابوونەتەوە، لەرووی دەوڵەتداریەوە كۆلەوارن و بەڵگە بۆ ئەو قسەیەش جیاوازی نێوان دەوڵەتداری هەولێر لەگەڵ ئیدارە دانی سلێمانی ئاسمان و ئەرز جیاوازی هەیە بەنموونە” لە سلێمانی ئێستاش وێنەی سەركردەكان لە هەموو پرۆژەیەكی حزمەتگوزاری دا پیرۆزترە، گردەكان بەتەواوی سلێمانیان دابەش كردووە، شەقامەكان سەوز و بەوێنە داپۆشراوە، ئازادی تەنها بۆ ئەوەیە تۆ جنێو بە پارتی بدەیت، خزمەتگوزاریەكانی سلێمانی لەبەرچاوە هەر لە دیگەلەوە برۆیتە ناو ئیدارەی سلێمانی تێدەگەیت كە جیاوازی ئاسمان و ئەرز لەبەینی دەوڵەتداری هەولێر و سلێمانی دا هەیە، ئەوانە بەسن بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین یەكێتی لەژێر ئەم دروشمانەدا تەنها ئامانجی بەرهەڵستی كردنێكی چەند مەبەستێكی سیاسیە و مەگەرنا ئەوەندە گەمژە نین دەست بۆ دوو ئیدارەی ببەنەوە لەكاتێكدا لە سەردەمی تاڵەبانی و هێزی تاڵەبانی نەتوانراوە ئیدارەی سلێمانی بدرێت چون لەناو ئەو هەموو سەرە سیاسیە جیاوازەی ئێستایی ئیدارەی سلێمانی دەدرێت؟