وهزارهتی ناوخۆ: ئهم شوێنانه به داخراوی دهمێننهوه
دوای ئهوهی ئهمڕۆ وادهی دیاری كراوی قهدهغهی هاتوچۆ كۆتای هات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تا 10ی ئایار درێژکراوەتەوە لەهەمانکاتدا لیستی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.
به پێی راگهیێندراوهكهی وهزارهتی ناوخۆ كه دهستی دهزگای میدیایی خواكوڕك كهوتووه وهزارهتی ناوخۆ رێگا نادات به كردنهوهی یانەو هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (باڕ)، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرما (حەمام) و سەنتەرەکانی لەشجوانی به داخراوی دهمێننهوه”.
ئەوەش هاتووە، “چەند شوێنێکی دیکەی وەک یاریگاکانی وەرزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بوک گواستنەوە و هۆڵی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان و سەنتەرەکانی مەساج و گازینۆکان و کافتریا و ڕێستۆرانتی باخچەکان بە داخراوی دەمێننەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 14ی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت و لەو کاتەشەوە تا ئێستا چەند جارێک درێژکراوەتەوە، هاوکات، لە 12ی نیسانەوە بە قۆناغ هەوڵ بۆ ئاساییکردنەوە ژیانی هاوڵاتیان دراوە و رێگە بە کردنەوەی هەندێک سوێنی گشتی وەک پارکەکان و بازاڕەکان دراوە.