نرخی نەوت جێگیر بوو

خواكوڕك

نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەی بەردەوامە ئەمڕۆ شەممە، 7ی 1ی 2017 لە بازارەكانی جیهان، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 56 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 53 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

دوای رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپیك لەسەر سنوردار كردنی هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان لە 30ی تشرینی دووەمی 2016 لە پایتەختی نەمسا، رۆژانە نرخی نەوتی برێنت و خاوی ئەمریكی لە بەرز بوونەوە دایە.

لەگەڵ رێكەوتنی سنوردار كردنی هەناردەی نەوتی بۆ بازارەكانی جیهان بە پێی رێكەوتنەكەی ڤیەنناى پایتەختى نەمسا رێكخراوی ئۆپیك، هەناردەی نەوت بۆ ئاستی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە كە پێشتر ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا،

Back to top button