لەبەر ئەم 5 هۆكارە گۆشتی ماسی بخۆن

بە گوێرەی توێژینەوە زانستییەكانی جیهان لەسەر سوودی خواردنی ماسی، توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە پڕۆتینی ماسی هۆكارە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان، جەڵتەی مێشك، جەڵتەی دڵ و گرفتی دڵ.

ئەمانە چەند سوودێكی تری گرنگن:
1. چاو بەهێز دەكات و دەیپارێزێت لە كزبوون.
2. خواردنی ماسی بیرو هۆش زیاد دەكات بەرگری لەتوشبوون بە نەخۆشی دەمارو شێرپەنجە دەكات.
3. فسفۆرو یۆدو كالیسیۆم زیاد دەكات لە لەشدا.
4. ترشە سوود بەخشەكانی تێیدا زۆرە كە ئەمەش بۆ جەستە زۆر پێویستە.
5. هەروەها بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بوون سوودی زۆرە بۆیان.

Back to top button