كۆسرەت رەسوڵ وەڵامی تووندی مالیكی دەداتەوە
خواكوڕك
پاش ئەوەی مالیكی لە تارانی پایتەختی ئێران گوتی دەبێت هێزی پێشمەرگە بۆ پێش هاتنی داعش بگەرێتەوە، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت ئەو ناوچانەی پێشمەرگە رزگاری كردوون لێی ناكێشێتەوە، ئەو ناوچانە كوردستانین و كەوتوونەتە ناوچە كێشە لەسەرەكان.
لە لێدوانێكی دا بۆ دەنگی ئەمریكا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سكرتێری گشتی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كە مەدالیای قارەمانیەتی پێشمەرگەی پێ بەخشراوە لە وڵاتی ئیتالیا، رایدەگەێنێت، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە رزگاری كردوون لێی ناكێشێتەوە، ئەو ناوچانە ناوچەی كوردستانین و بە گوێرەی دەستووری عێراق ناوچە كێشە لەسەرەكانن، رێككەوتن لە نێوان ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا ھەیە پێشمەرگە نە دەكشێتەوە و نە دەچێتە پێشەوە ئەو شوێنانە كوردستانن”.
هەروەها كۆسرەت رەسوڵ، جێگری فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: “كێشە ناوخۆییەكانمان كاریگەری نەكردووەتە سەر پێشمەرگە، زۆربەی پێشمەرگە ھی پارتی و یەكێتییە، ھەموو كورد لەگەڵ ئەوەیە كە خۆمان حوكمی خۆمان بكەین و چارەسەری كێشەكانی خۆمان بكەین، كێشەی ھێندە گەورەمان نییە تا چارەسەر نەكرێ”.
سەبارەت بە بارودۆخی دوای ئازاكردنی مووسڵ و رۆڵی كورد لەو نێوەندەدا، جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەڵێ: “ئەگەر لەناو خۆماندا تەبا بین و پێداچوونەوە بە ئیدارەدانی دامودەزگاكانی حكوومەت بكەین، بێگومان دوای شەڕی مووسڵ قازانج دەكەین”.
كۆسرەت رەسوڵ پێشی وایە: “شەڕی مووسڵ درێژە دەكێشێت، بەمجۆرە نییە كە ھەندێك كەس پێشبینی دەكەن، چونكە داعش شەڕی خۆكوژی دەكات، بەڵام لە ئەنجامدا شەڕەكە بە زەرەری داعش تەواو دەبێت، لەبەر ئەوەی لە ھەموو شەڕێكدا بەرەی دیموكراتەكان بەسەر تیرۆرستان سەر دەكەوێت”.