بارسێلۆنا نرخی دەستبەرداربوون لە کۆتینیۆ ئاشکرا دەکات

فلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی دەکات، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێتده‌گه‌رێته‌وه‌ بارسێلۆنا

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بارسێلۆنا ئامادەیە لەسەر داوای کیکی سێتیێن راهینەری یانەکەیان دەرفەتێک بە یاریزانە بەڕازیلیەکە بدەن و بیگەرێنەوە یانەکەیان، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی کە یاریزانە جارێکی دیکە سەرکەوتوو نەبوو ئەوا ئەو یانەیە ئامادەیە بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کۆتینهۆ ببن، هەرچەندە ئەستەمە بە هۆی ئەم قەیرانەی دروست بووە هیچ یانەیەک بەو پارەیە یاریزانەکەی بارسای بوێت.

ماوەیەک پێش ئێستا چەند یانەیەکی ئینگلیزی ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆ، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە وایکردووە کە واز لەو یاریزانە بێنن.

Back to top button