كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه و تاوه‌بارانى كورتخایه‌ن، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه 3/5/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى تاوه‌بارانى كورتخایه‌ن له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.