له سۆران شه‌ش كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/به‌په‌له.jpg)
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له سۆران شه‌ش كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون.
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و ئافرەتێک، دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکەکانی برایەتی و ٢٦گولان و کۆمەڵگای گەڵالە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
٢ ئایار ٢٠٢٠