دیكتاتۆره‌ گه‌نجه‌كه‌ بەدیاركەوتەوە

دوای ماوەیەك لە دەرنەكەوتن و گومان لەسەر مردنی دروست ببوو، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریاری باكوور بە دیاركەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی (KCNA)ی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، رۆژی رابردوو 1ی ئادار، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور، لە مەراسیمی كردنەوەی كارگەیەك بۆ بەرهەمهینانی پەینی كیمیایی ده‌ركه‌وته‌وه‌.

بەگوێرەی ئەو وێنەیەی كە رۆژنامەی ئاژانسه‌ جبهانییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌، جگە لە كیم جۆنگ ئۆن، هەر یەك لە خوشكەكەی (كیم یۆ جۆنگ) و راوێژكارە تایبەتەكەی، لە مەراسیمەكە ئامادە بوون و كیم كارگەکە دەكاتەوە.

هه‌واڵه‌ جیهانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، دوادەركەوتنی كیم جۆنگ ئۆن لە رۆژی 11ی نیسان بوو، هەروەها لە 15ی نیسان، لەمەراسیمی جەژنی لەدایكبوونی كیم ئیل سۆنگی باپیری، كە بەدامەزرێنەی كۆریای باكورو دادەنرێت، بەشدار نەبوو. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە گومان لە مردنی بكرێت، بەهۆی خراپی تەندروستی و ئەو نەشتەرگەرییەی كە بۆ دڵی كرا بوو.

Back to top button