ئەمریکا : لهبارهی جموجۆڵهكانی داعش ئامادەنین هیچ زانیارییهكی هەواڵگری به حەشدی شەعبی بدهین
دوایی ئهوهی بهرهبهیانی ئەمڕۆ شەممە 2-5-2020، دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی میلیشیاکان لە ناوچەکانی بەلەد و مگێشیفە لە باشووری شاری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین.
بهگوێرهی ههواڵی ئاژانسەکانی جیھان، ههواڵگیری هێزی ئەمریکا به ڕاشكاوی به حكومهتی عێراقی گوتووه ئامادەنین هیچ زانیاری هەواڵگری بدەینە حەشدی شەعبی سەبارەت بەجموجۆلی داعش لەعیراق.
ئـاماری کۆتای کوژراوەکانی شەڕەکەی ئەمشەوی ناوچەی(مکیشیفه)ـی سەر بە قەزای (سامەڕا) لە پارێزگای (صلاح الدين) گەیشتە 41 کوژراو
– لیوای 41ی حەشدی شەعبی (آخوة زينب) 5 کوژراو
– لیوای 35 سرایه سلام (قوات شهيد صدر) 8 کوژراو
– پۆلیسی فیدراڵی 28 کوژراو