پەرلەمانتارێکی پارتی: ناوی کاندیدەکانی کورد رادەستی کازمی کراوە

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورد ناوی سێ کاندیدی بۆ پۆستی وەزیری لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق رادەستی مستەفا کازمی کردووە.

محه‌مه‌د ئه‌مین فارس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی بۆ ده‌نگدان ئاماده‌یه‌، ته‌نیا هه‌ندێك كێشه‌ له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان هه‌یه‌ و كوردیش داوای كردووه‌ كه‌ د. فوئاد حوسێن له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بوون و ته‌نیا ماوه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن تا دوو سێ رۆژی تر یه‌كلا ده‌بنه‌وه‌، كورد له‌و كابینه‌یه‌ سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی داد ده‌بن.

فارس باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كوردیش گۆڕانكاری ده‌كرێت، ته‌نیا داوامان كردووه‌ كه‌ فوئاد حوسێن بمێنێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی تر دێنه‌ گۆڕین، رۆژی چوارشه‌م یان پێنجشه‌م ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێ ده‌درێت، چونكه‌ دوایین واده‌ بۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، نۆی ئه‌م مانگه‌یه‌.

Back to top button