بەشار ئەسەد نامەیەك بۆ کیم جۆنگ ئون دەنێرێت
بهگوێرهی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی، نامەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور، بەر لە دووبارە دەرکەوتنەوەی کیم جۆنگ نێردراوە.
دەزگای راگەیاندنی فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جونگ ئون لە 28ی مانگی رابردودا نامەیەکی لە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا پێگەیشتوە، ئەو نامەیەش وەڵامی پیرۆزباییەکەی کیم بە بۆنەی جەژنی سەربەخۆی سوریا لە ژێر دەسەڵاتی فڕەنسا لە17ی نیسانی ساڵی 1946دا بوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەسەد لە نامەکەیدا سوپاسی کیم-ی کردوە و باسی لە متمانەی خۆی لە بەهێزترکردنی پەیوەندی مێژویی نێوان هەردو وڵات لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی گەلی هەردو وڵات کردەوە.
ئاڵوگۆڕی ئەو نامانە لەنێوان کیم و ئەسەد-دا لەکاتێکدبوو، کە چەندین میدیای جیهانی دەنگۆی خراپبونی دۆخی تەندروستی رێبەری کۆریای باکوریان بڵاوکردبوەوە، بەڵام دوێنێ دوای سێ هەفتە لە دیارنەمانی، کیم جۆن ئون بە زیندویی و تەندروستی باشەوە دەرکەوتەوە.