عەلی محموود بۆ سۆران عومەر ئەگەر زانیاریت نیە لەسەر هۆڵەندا درۆ بۆ دەكەی
سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە”ھۆڵەندییەکان بەگوڵ و مانگا 17 ملیۆن کەس دەژێنن”.
لەبەرامبەردا عەلی محموود چاڵاكوانی سیاسی لەسەر لێدوانەكەی سۆران عومەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك دەنووسێت” من بەرگری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكەم بەڵام كەسێك كە زانیاری نەبێت باشترە دۆر نەكان و دەنووسێت” هۆڵەندیەكان خاوەن 3 بانكی هەرە زەبەلاحی جیهانن گەورەترین كۆمپانیان نەوتیان هەیە لە جیهان كە ناوی شێلەیە”.
هەروەها عەلی محموود دەنووسێت، هۆڵەندیەكان خاوەن گەورەترین بەندەری ئەوروپان كە ناوی رۆتەردامە، هەروەها هۆڵەندیەكان گەورەترین فرۆكەخانەی ئەوروپایان هەیە كە سخیپۆلە” دەنوسێت جگە لەوەش خاوەنی گەورەترین كۆمپانیای بیرەیە لە جیهان”.
عەلی محموود دەشنووسێت، هۆڵەندیەكان خاوەنی شاری لاهایە و بەس داهاتی جامخانەكانی زۆر زیاترە لەكۆی بەرهەم هێنانی نەوتی كوردستان و دەنووسێت، داهاتی كازینۆ و حەشیش فرۆشییەكانی چەندین قات بەقەدەر هەموو نەوتی كوردسانە”.
عەلی محموود هەروەها دەشنووسێت، هۆڵەندیەكان خاوەن گەورەترین هێلی ئاسمانی ئەوروپان و یەكم دنیا خاڵی بەهێزی تریان هەیە، ئەوانە نیشانەی داكۆكی نیە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام كە زانیاریت پێ نیە درۆش مەكە”.
هەروەها عەلی محموود چاڵاكوانی كە خۆی هەڵگری رەگەزنامەی هۆڵەندیە، دەنووسێت” ئەوەی من باسیان دەكەم هۆڵەندا لە ماوەی 500 ساڵ بنیات دەنرێن، ئەگەر دوور لە عەقلی حزبایەتی و دژایەتی بیری لێ بیكەینەوە و لێكۆلینەوەی لەسەر بكەین، هەروەها دەنووسێت، نەك كوردستان بەڵكو تەنانەت بەلجیكاش دەیان ساڵی دەوێت تا بگات بەهۆڵەندا هەروەها دەشنووسێت، هۆڵەندا بەدەیان ساڵ لەپێش بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیاشە ئاخر گەر قسەت كرد با هەندێك واقیع بیانە بێت نەك فرێدانی درۆ”.