ئەفسەرێكی باڵای یەكێتی وازهێنانی خۆی لە رێزەكانی یەكێتی راگەیاند
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە،ئەفسەری لیوای پێنجی شارەزووری هێزەكانی یەكێتی وازهێنانی خۆی لەرێزەكانی یەكێتی راگەیاند”.
بەگوێرەی زانیارەكانی سەرچاوەی دەزگای میدیایی خواكوڕك بەهۆی نیازی یەكێتی بۆ دابەشكردنی كوردستان و هەوڵدان بۆ ئەوەی سلێمانی هاوشێوەی چارەنووسی كەركووك بكاتەوە، رائید بارزان بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەرێزكانی یەكێتی راگەیاندووە و گەراوەتەوە بۆ ناو وەزارەتی پێشمەرگە”.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن ناوبراو وەك هەڵوەێستێكی نەتەوەیی لەبەرامبەر هەلوێستەكانی یەكێتی وازهێنانی خۆی لە رێزەكانی ئەو حزبە راگەیاندووە”