مه‌یاده نه‌جار: سبه‌ی شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆده‌بێـته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ركرادیه‌تی قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایانكرد، بڕیاره سبه‌ی شانده‌كه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی كێشه هه‌وڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ئاشكرای ده‌كات كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
میادە نەجار ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان و بڕیاره شانده‌كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت و چەند سەركردە و لایەنێكی دیكەی سیاسی كۆببێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه كه شاندەكەی هەرێم لە گفتوگۆكان لەگەڵ مستەفا كازمی و سەركردە و لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراوی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی دەكەن، لەوانەش دۆسێی مافەكانی هەرێم لە بودجە و موچەی فەرمانبەران.
رونیشیكردوەتەوە، بارودۆخی عیراق بە گشتی ئاڵۆزە و پێویستی بە زیاتر لە سەردانێكە بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، شاندی كوردستانیش هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەرجەم دۆسیەكانی تایبەت بە موچە و بودجە دەدات.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشكردوە، هەرێمی كوردستان جدیە لە تواندنەوەی بەستەڵەكی ناكۆكییەكان و كاركردن لەسەر بەهێزكردنی حكومەتی فیدراڵی.