دوای 48 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئیسپانیا بڕیاریدا رێگه‌ به‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان بدات

ئیسپانیا پاش 48 رۆژ لەراگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریدا رێگە بە هەمو خەڵک بدرێت بەمەبەستی وەرزشکردن و پیاسەکردن بێنە دەرەوە

ئاژانسی فرانسپرێس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ئیسپانیا له‌ بڕیارێكی نوێدا بڕیاریدا رێگه‌ به‌ هه‌موو هاووڵاتیان بدرێت له‌ ماڵه‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رزشكردن و پیاسه‌كرد، هه‌روه‌ها هەفتەی رابردوش لەهەنگاوی یەکەمدا رێگەی بە منداڵانی خوار 14 ساڵ دا بێنەدەرەوەی ماڵەکانیان.

 

ئیسپانیا ژمارەی دانیشتوانی 47 ملیۆن کەسە و لە رۆژی 14-ی ئاداری رابردوەوە قەدەغەی هاتوچۆی بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا راگەیاندوە.

تائێستا ئیسپانیا بەتۆمارکردنی 245 هەزار و 567 حاڵەتی توشبون و 25 هەزار و 100 حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا لەپلەی دوەمی ریزبەندی جیهاندایە.

Back to top button