مۆسكۆ مەترسیدارە

سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ ڕایگەیاند كە ٢٥٠ ھەزار كەس لە مۆسكۆ ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و ڕێژەكەش تا دێت ھەڵدەكشێت
سێرگی سوبیانین ئاماژەی بەوەدا كە دوو لەسەدی ھاوڵاتیانی پایتەخت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەوەش یەكسانە بە چارەكە ملیۆنێك توشبوو
سێرگی سوبیانین ڕایگەیاند تیمە تەندروستیەكان بەردەوام خەریكی پشكنین و دۆزینەوەی ڕێگا چارەسەرن بۆ كۆتایی ھێنان بە ڤایرۆسەكە