جینین پلاسخارت : بەردەوام بونی دوبەرەکییەکان لە نێوان کوتلە یاسییەکانی عێراق، چارەنوسی وڵات بەرەو نادیار دەبات

 

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق هۆشداری دەداتە سیاسییەکانی عێراق، کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوانەخەن، دەشڵێت، عێراق هیچ کاتێکی نەماوە بۆ ئەوەی بەناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە بە فیڕۆی بدات.

جینین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “بەردەوام بونی دوبەرەکییەکان لە نێوان کوتلە یاسییەکانی عێراق، چارەنوسی وڵات بەرەو نادیار دەبات، پێوستە بە زوترین کات کابینەی نوێی حکومەت بە پاڵپشتی فراوانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بێکبهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان نیشانەیەک دەبێت بۆ پێگەیشتنی رەوشی سیاسی لە عێراق و دەبێت بە سەرچاوەی خۆگونجاندنی لایەنە ناکۆکەکان لەگەڵ یەکتریدا ئەوەی دەمەوێت بە بیری سیاسییەکانی عێراقی بهێنمەوە ئەوەیە، عێراق چیتر کاتی نەماوە بۆ دواخستی وادەی پێکهێنانی حکومەت

پلاسخارت باسی لەوەشکردوە، “ئەوەی دەمەوێت بە بیری سیاسییەکانی عێراقی بهێنمەوە ئەوەیە، عێراق چیتر کاتی نەماوە بۆ دواخستی وادەی پێکهێنانی حکومەت”.

9ی مانگی رابردو، مستەفا کازمی، لەلایەن سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپێردرا، دوای ئەوەی عەدنان زەرفی داوای لێبوردنی کرد و لە کاندیدبون کشایەوە.

Back to top button