وەزارەتی تەندروستی 6 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنایی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 6 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنایی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند كە لە 24 كاتژمێر رابردوو زیاتر لە (1080) پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دراوە”.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە شەش تووشبووی نوێی راگەیاندوو وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 43 هەزار و 316 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەنجام داوە”.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەولێر 412 پشكیننی بۆ كراوە، لە دهۆك 300 پشكنین و لە سلێمانی 206 پشكینن و لە هەڵەبجە 15 پشكنین و لە سۆران 149 پشكنین و لە راپەرین سفر ئەنجام دراوە”.

هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی”ئەو شەش تووشبووە لە پارێزگای هەولێرن کە پێنجیان پیاون و یەکێکیان ئافرەتە و هەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

Back to top button