كۆمپانیای جیھانی دیلۆیت تەواوی داهاتوو و زانیاری نەوتی كوردستان بۆ ساڵی 2019 ئاشكرا كرد
لە راگەیاندراوێكدا كۆمپانیایی جیهانی دیلۆت تەواوی زانیاری لەبارەی فرۆش و داتای بەرهەم هێنانی نەوت لەناوەخۆ و دەرەوە بەراپۆرت ئاشكرا كرد”.
ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز داتا و زانیاریی پشتراستكراو لەلایان كۆمپانیایی جیهانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتەڕوو.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە راپۆرتی ساڵی 2019ی كۆمپانیای جیهانی دیلۆت لە ساڵی 2019، 170 ملیۆن و 977 هەزار و 784 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و لەناوخۆ بەکارهاتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی هاوردەکراوە بە تێکڕای گشتی، 52 دۆلار و 37 سەنت بووە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیای جیهانی دیلۆت” تەواوی بەرهەمە نەوتییەکە، بە لابردنی خەرجییەکان، چوار ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار بووە.