حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زووترین كات 70 ملیار دیناری قەرز لشاسوار عه‌بدولواحید وه‌رده‌گیرێته‌وه

دوای كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەوادەی خۆیدا تەواوی قەرزەكانی كۆمپانیاكان وەردەگرنەوە بەمەش كۆمپانیای شاسوار عەبدولواحید كە 70 ملیار دیناری لە پارەی حكومەت قەرزارە وەردەگیرێتەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری داوە بەزووترین كات سەرجەم قەرزەكانی لە كۆمپانیاكان وەردەگرێتەوە، چونكە قەرزێكی زۆری حكومەت لایی بەشێكی كۆمپانیاكان هەیە و بەبێ جیاوازی تەواوی قەرزەكان وەردەگیرێتەوە”.

سەرچاوەكە گوتیشی بەگوێرەی ئەو بریارەی حكومەت تەواوی قەرزی كۆمپانیای نالیای سەر بە شاسوار عەبدولواحید وەردەگرێتەوە 70 ملیار دینارە”.

Back to top button