پەرلەمانتارێكی پارتی بزانە چی بە پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەلێت لەبارەی داهاتی سلێمانی
كاروان گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە” ئەگەر لامەرکەزیەتی سلێمانی بچەسپێت، ئەوا گۆڕانکاریی زۆر ڕوودەدات و داهاتەکانیان دەکەوێتە دەستێکی ئەمینەوە و دەتوانن دۆخی پارێزگاکە و خەڵکەکەی باشتر بکەن.
لەبەرامبەر دا بەهمەن كاك عەبدولڵا دەلێ”ئهوان مهبهستیان لامهركهزیی ئیدارى نییه، بهڵكوو مهبهستیان دوو ئیدارییه، دهمێكه سلێمانى له ڕووى ئابوورى و ئیدارییهوه لامهكهزی هەیە”.
هەروەها دەشلێت”پێشتر ٤٨٪ی ئەو بودجەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە، بە سلێمانی دراوە، بەڵام ”کەس نەیزانیوە چیان لێکردووە، پارەکە لە ژێر دەستی خۆیان بووە، بەڵام خزمەتی سلێمانییان نەکردووە، ئەمەش هیچ تاوانێکی پارتی تێدا نییە، ”ئێستا دهیانهوێت بهم كاره، شکستەکانی خۆیان پینه بكهن”.
كاك عەبدولڵا هەروەها دەشلێـ”ئەوان هیچ کات دەستێکی ئەمین نەبوون، ٤٨٪ی بودجەیان بۆ دەچوو، هیچ کات جگە لە ئەوان، لایەنێکی دیکە لە سلێمانیدا باڵادەست نەبووە تا ئەوان لە دەستێکی ئەمین بگەڕێن، بۆیە ئەوان ئەو دەستە ئەمینە نین، نە لە ڕووی دارایی و نە لە ڕووی ئەمنیشەوە، دەشزانن لە رووی ئەمنییەوە لە سنوورەکەیان چی روودەدات“.