راگەیاندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه، ههروهها زەنگێكی دیكەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەكمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێكخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر.
دەقی راگەیاندراوەكە…
ڕاگەیاندراوێك لە سەرۆكايهتيی هەرێمی كوردستانەوە
پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی مكێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین كە ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكانی عێراقى تيادا بوونه قوربانى، بە توندی ئیدانە دەكەین. ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه، ههروهها زەنگێكی دیكەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەكمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێكخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر.
لە كاتێكدا سڵاو بۆ گیانی قوربانييان دەنێرین، هاوخەمی بۆ كەسوكاریان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتيشى دەكەینەوە كە ڕەوشەكە وا دەخوازێ هەرچی زووترە كێشە و ناكۆكییە نێوخۆییەكانی عێراق چارەسەر بكرێن و پێكەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جدديی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە.
سەرۆكايهتيى هەرێمی كوردستان
2/5/2020