رێباز بێركۆتی : لەبەرامبەر مالیكی دەبێت سەركردەكانی یەكێتی پێداچوونەوە بە وتارەكانیان بكەن

خواكوڕك

رێباز بێركۆتی لەمەر قسەكانی نوری مالیكی دەلێت لەگەڵ لێدوانەكەی مالیكی لە تارانی پایتەختی ئێران، نیازی راستەقینەی مالیكی بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان ئاشكرا بوو، بۆیە دەبێت سەركردەكانی یەكێتی پێداچوونەوە بەگوتارەكەیان بكەن لەبەرامبەر مالیكی چونكە مالیكی دژی هەرێمی كوردستان نیازەكانی خۆی ئاشكرا كرد.

 

سەرۆكی لیستی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە مالپەری باسی راگەیاندووە، دوای ئەوەی مالیکی داوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە سنووری ناوچە کوردستانییەکان، ڕووی ڕاستەقینەی دەرکەوت، لێرەوە پێی دەڵێین کە تەنیا هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات نەک ئەو، هەروەها دەلێت، لێرەوە ئەگەر برادەرێکمان لە ئاستی سەرکردایەتی یان خوارەوە لێدوانی دابێت کە لە بەرژەوەندیی مالیکی بێت، یان پێی وابێت کە هەوڵەکانی مالیکی لە بەرژەوەندیی کوردستانە، ئەوە دەبێت لەدوای ئەم قسانەی مالیکی، پێداچوونەوە بە گوتار و لێدوانەکانیاندا بکەن و ناکرێت هیچ سەرکردەیەکی یان بەرپرسێکی یەکێتی لەو ڕوانگەوە قسە بکات کە مالیکی دڵسۆزی بۆ کوردستان نیشان دەدات”.

شایانی باسە پێشتر فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق مالیكیان وا وێنا كرد گوایە لەخەمی مووچە خۆڕانی كوردستان دایە، هەر دوای ئەوە مالیكی چەندین جار لێدوانی تووندی دژی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە داوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە سەركردە و ئەندامانی یەكێتی داوا لە مەكتەبی سیاسیەكەیان بكەن كە هەڵوێستی روونیان هەبێت بەرامبەر مالیكی.

Back to top button