گاریس به‌یل له هانده‌رانی ریال مه‌درید نارازییه!
گاریس به‌یلی وێڵزی و هێرشبه‌ری ریال مه‌دریدی ئیسپانی به كاتێكی باش تێپه‌ر نابێت، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كان به هۆی كۆرۆناوه رابگیرێن، له ژێر فشارێكی زۆری هانده‌رانی ریال مه‌درید و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی دابوو، ئێستاش باس لهوهدهگات كه هانده‌رانی مێرێنگی ناتوانن له‌و تێناگه‌ن.
پێگه‌ی گۆڵی به‌ریتانی لێدوانێكی گاریس به‌یلی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و یاریزانه گوتویه‌تی:’ئه‌گه‌ر یارییه‌كی خراپ بكه‌ی، تۆ ده‌ته‌وێت هانده‌ران له پشتت بوه‌ستن و هانت بده‌ن، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستت به یارییكرد و فیكه‌ت بۆ لێبده‌ن، باوه‌رت به‌خۆت نامێنێت، ئه‌مه ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌پێشت، من تێناگه‌م و نازانم بۆ ئه‌وان له‌من ناگه‌ن، به‌راستی هیچ هه‌ستێكم لا درووست نابێت”