پارتی وه‌ڵامی چه‌واشه‌كاریه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی ده‌داته‌وه

خواكوڕك
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی لێدوانی هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئێمه جارێكی تر هه‌موو لایه‌ك و، دانیشتوانی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ، كه پشتگیری هه‌موو داوایه‌كی ڕه‌وای خه‌ڵك و ، فه‌رمانبه‌ران و ، مامۆستایان و ، موچه‌خۆرانین و ، به ئه‌ركی خۆمان زانیوه‌و ، ده‌زانین ، كه‌داوای چاره‌سه‌ری پێویست و به‌په‌له ، له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان بكه‌ین”.
له‌به‌یاننامه‌كه كه وه‌ڵامێكه بۆ عه‌دنان عوسمان هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتووه، “وه‌بیری هه‌موو لایه‌كیشی ده‌هێنینه‌وه ، كه ئه‌زمونێكی تاڵی ڕابردوومان ، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن هه‌ندیك هیزو لایه‌نی ده‌مامكداره‌وه ، بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان هه‌یه‌و ، بۆ ڕێگرتن له ڕوداوی نه‌خوازراو ، ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی پێشترمان بڵاو كرده‌وه”.
ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه:
له‌دوای ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان له‌ڕۆژی ( 4/1/2016) ، له سایتی ( شار پریس ) و ئاماژه به وته‌یه‌كی به‌ڕێز ( عه‌دنان عوسمان ) هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی گوایه ( پارتی ئەڵێت هاتنە بەر بارەگاكانمان لە سلێمانی هێڵی سورە، ئەوە تەنها مانای ئەوەیە چۆن پێشتر لە سلێمانی و كەلار تەقەیان لە خۆپیشەندەران كرد ئێستاش ئامادەن دوبارەی بكەنەوە ) ئێمه جارێكی تر هه‌موو لایه‌ك و، دانیشتوانی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ، كه پشتگیری هه‌موو داوایه‌كی ڕه‌وای خه‌ڵك و ، فه‌رمانبه‌ران و ، مامۆستایان و ، موچه‌خۆرانین و ، به ئه‌ركی خۆمان زانیوه‌و ، ده‌زانین ، كه‌داوای چاره‌سه‌ری پێویست و به‌په‌له ، له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان بكه‌ین.
به‌ڵام وه‌بیری هه‌موو لایه‌كیشی ده‌هێنینه‌وه ، كه ئه‌زمونێكی تاڵی ڕابردوومان ، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن هه‌ندیك هیزو لایه‌نی ده‌مامكداره‌وه ، بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان هه‌یه‌و ، بۆ ڕێگرتن له ڕوداوی نه‌خوازراو ، ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی پێشترمان بڵاو كرده‌وه . هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت وه‌بیری به‌ڕێز ( عه‌دنان عوسمان ) بهێنینه‌وه ، كه ئێمه ته‌قه‌مان له‌خه‌ڵك نه‌كردوه ، به‌ڵكو له ڕوداوه‌كانی ( 17 ) ی شوباتی سلێمانیدا ، هه‌تا ئێستا ڕوون نی یه ته‌قه‌كه‌رو بكوژ كێ یه ، به‌ڵام زۆر ڕوونه ، كه‌كێ له‌پشتی ڕوداوه‌كه بوو ، وه كێ بوو كه‌خه‌ڵكی به‌كوشتدا ، دیاره له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بوو ، كه به‌ڕێز ( ڕێكخه‌ری گشتی ) بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ، له به‌یانێكی فه‌رمیدا ، خۆپیشانده‌رانی به‌گێره شیۆێن ناوبرد ، سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كانی كه‌لاریش به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی شه‌هید كرا هه‌ڤاڵ ( عوسمان عه‌دنان محمد ) كادری لاوانی ( پ . د .ك ) بوو ، دیاره ئه‌م ڕوداوه‌ش كۆی قسه‌كانی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان به‌درۆ ده‌خاته‌وه ، كه‌ده‌ڵێت پارتی ته‌قه له‌خه‌ڵك ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌پارتی بڕوای به دیموكراسیه‌ت نی یه ، دیاره ئه‌و هه‌ڵسوراوه‌ی گۆڕان ، دیموكراسیه‌ت ته‌نها به دیدی به‌رژه‌وه‌ندی گۆرانخوازان ده‌بینیت ، ئه‌گینا ده‌بێت بزانێت كه ( پ .د .ك ) له حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا و ، له‌ژینگه‌یه‌كی دژه دیموكراتیدا ، وه‌ك هێزێكی دیموكراتی و دیموكراتیخواز ، خۆی ڕاگه‌یاندوه ، بۆیه له ئێستای سه‌رده‌می دیموكراتیزه كردنی ناوچه‌كه‌دا ، پاشه‌كشه له دیموكراسیه‌ت ناكات ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌ڕێز ( عه‌دنان عوسمان ) ده‌یه‌وێت سیاسیه‌كی دیموكرات بێت ، باشتر وایه وه‌ڵامی خه‌ڵكی شار‌و ، به‌ڕێز قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ بداته‌وه ، كه بۆچی له ژینگه‌ی دیموكراتیدا گوله ( ئار، بی ، جی ) ئاراسته‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت و ، بۆری گاز ده‌ته‌قێنرێته‌وه ، یان ڕوونتر پێمان بڵێت ، كام سه‌ركرده‌ی سیاسی خاوه‌نی ( نامه‌كانی مه‌رگ ) ه ، كه شه‌هیدكردنی دڵسۆزانی نیشتمانی ، به‌ناوی ئیعدامی شۆڕشگێڕانه ، ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دا .
عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن
وته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی – هه‌له‌بجه ) ی ( پ ، د ، ك ) 6/1/2016