سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: پزیشكه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ڕاگه‌یاندنی مردنم كردبوو
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایدەگەیەنێت، دوای تووشبوونی به كۆرۆنا و خستنه ژێر چاودێریی چڕ، پزیشكه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ڕاگه‌یاندنی مردنی كردووه.
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی باسی له ڕۆژانی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه كردووە و دەڵێت، یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی كردم، دوای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستییم تێكچو و ڕه‌وانه‌ی یه‌كه‌ی چاودێریی چڕ كرام، پزیشكه‌كه ئاماده‌كاریی بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنم كردبوو.
هەروەها بۆریس نه‌یشارده‌وه كه قورسترین ساته‌وه‌خته‌كانی به‌ڕێكردووه، ده‌شڵێت، پزیشكه‌كان هه‌موو پلانێكی به‌په‌له‌یان ئاماده‌كردبوو، هاوشێوه‌ی پلانی مردنی ستالین.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كە ته‌مه‌نی 55 ساڵە دوای تووشبوونی به كۆرۆنا، ماوه‌ی سێ ڕۆژی له یه‌كه‌ی چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ربرد، پاشان توانی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وێت.