هۆشیار زێبارى:شیعه ده‌یانه‌وێ شكستى پێكهێنانى حكوومه‌ت بخه‌نه ئه‌ستۆى كورد
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشووى دارایى عێراق هۆشدارى ده‌داته به‌غدا له دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ و ده‌ڵێ، شیعه ده‌یانه‌وێ شكستى پێكهێنانى حكوومه‌ت بخه‌نه ئه‌ستۆى كورد.
هۆشیار زێبارى له په‌یامێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه و باس له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، كات بۆ پێشكهشكدرنى كابینه‌ى مسته‌فا كازمى به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى باس له شیعه‌كان ده‌كات و پێی وایه ده‌یانه‌وێ ئۆباڵى شكستهێنانى حكوومه‌تى نوێ بخه‌نه ئه‌ستۆى كورد. زێبارى ده‌ڵێ، قه‌واره شیعه‌كان له سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌سه‌ر پشكه‌كانیان ناڕازین، كه‌چى ده‌یانه‌وێ ئۆباڵى شكستى تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆ كورد. ده‌زانرێ كورد له رۆژى یه‌كه‌مه‌وه پاڵشپتى كازمى ده‌كه‌ن و داواى خۆیان كه‌م كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رخستنى.
زێبارى له كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، پێویسته پاڵپشتى كازمى بكرێت و شكستهێنانى مه‌ترسییه، چونكه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌رگه‌ى دۆزه‌خن.