كیم نەشتەرگەری نەكراوە
دوای بڵاو بونەوەی ھەواڵی تێكچوونی دۆخی تەندروستی كیم جۆن ئونی سەرۆكی كۆریای باكور،میدیای كۆریای باكور وەڵامی میدیاكانی جیھانی دایەوەو ڕایگەیاند كیم جۆن ئۆن نەشتەرگەری بۆ نەكراوە
لەگەڵ بڵاو كردنەوەی ھەواڵی خراپی دۆخی تەندروستی كیم ھەردوو كۆریا لەسەر سنوری كەوتنە حاڵەتی ئامادەیی و چەند جارێكیش تەقەیان لەیەكتر كرد
بەڵام دواجار كیم جۆن دەركەوتەوەو دوای سێ ھەفتە ھەستا بە كردنەوەی كارگەیەك لە پایتەخت و تەندروستی كیم لەو دەركەوتنە بێ كێشە بوو