ئه‌مرۆ یه‌ڵدرم ده‌گاته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

بڕیاره‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 7/1/2016 بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی عێراق كۆببێته‌وه‌، و پاشان روو ده‌كاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێ ئێن تورك، بیناڵی یه‌ڵدرم له‌ گه‌شته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی زانیاریه‌كانی نێو هه‌واڵه‌كه‌، سێ ته‌وه‌ری گرنگ له‌سه‌ردانه‌كه‌ هه‌یه‌ ئه‌وانیش، یرسی هێزه‌كانی توركیا له‌عێراق و پرسی نه‌وت و په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانی نێوان توركیا و عێراق هه‌روه‌ها پرسی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌رۆك و ه‌زیرانی توركیا ده‌گاته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی سه‌ربازی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

Back to top button