باری ته‌ندروستی د. رۆژ نوری شاوێس تێكچووو له ژێر چاودێری چڕ دایه
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا دۆخی ته‌ندروستی تكچوو ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دۆخی ته‌ندروستی خراپتر ده‌بێت و له ئێستادا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك د. رۆژ نوری شاوێس كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باری ته‌ندروستی تێکچووه و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایه.
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی د. رۆژ نوری شاوێس
د.رۆژ، له ١٩٤٧ له سلێمانی له‌دایکبووه، ساڵی ١٩٦٦ کۆلیژی ئه‌ندازیاری کاره‌بایی، له زانکۆی موسڵ ته‌واوکردووه، دکتۆرای له‌هه‌مان پسپۆری له ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوه.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌کی قاره‌مانی کوردستانه، به‌وه ناسراوه له هه‌ر شه‌ڕێکدا فه‌رمانده‌یی کردبێت، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
د.رۆژ، ئێستا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتییه، به‌ڵام چه‌ندین پۆستی هه‌بووه:
سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، جێگری سه‌رۆککۆماری عێراق و چه‌ندین پۆستی تر.