هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌نگ به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ناده‌ین
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه ره‌تی ده‌كاته‌وه متمانه به حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بكات،ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و بهنامهیهی كه خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كی ئاشتی خوازانه داوایانكردووه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه پێویسته خواستی خۆپیشانده‌ران له بهرچاوبگیرێن، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان چۆلبكهن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی رابرد له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ كاندیدی راسپێردرا و له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه جیاوازه‌كان، به‌داخه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیمان به‌دی نه‌كرد وه داوامانكرد كه سه‌رپێچیكارانی سه‌ر داواكاریه‌كانی گه‌ل و بكوژی خۆپیشانده‌ران له دادگایه‌كی ئاشكرا تایبه‌ت دادگایی بكرێن.