ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ناوی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه ئاشكرا ده‌كات كه قه‌رزیان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌كانی پێشووتر له كاتێكدا كه دۆخی دارایی هه‌رێم باش بوو به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی و ژێر خان و سه‌رخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه قه‌رز به‌و كۆمپانیایانه بدات كه توانای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه له ناوخۆی كوردستان، پاش تپه‌ڕینی چه‌ندین ساڵ له ئێستادا حكومه‌ت پاش دیاری كردنی ماوه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان كاتی دیاری كرا‌و كۆتای هاتووه و حكومه‌تیش پڵانی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی هه‌یه.
ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له به‌دوا داچوونێكی ورد له باره‌ی بڕی قه‌رزه‌كان و شێوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان چه‌ند زانیاریه‌كی ده‌ست خستووه كه قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه كه جگه له‌وه‌ی هەندێكیان بڕێك لە قەرزەكەیان گەڕاندوەتەوە، بەڵام بەكۆی گشتی (751 ملیار) دیناری حكومەت لای كۆمپانیاكانەو تائێستا نەگەڕاوەتەوە‌و روون نییە كابینەی نۆیه‌م چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا دەكات.
هه‌روه‌ها ده‌زگای میدیای خواكوڕك جگه له‌و قه‌رزه‌كان ناوی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه قه‌رزی حكومه‌تیان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و سوه‌ی كه چووه‌ته سه‌ر قه‌رزه‌كان ئاشكرا ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌وه.
• كۆمپانیای (عەبدولباقی) كە عەبدولباقی عەبدوڵا خاوەندارێتی دەكات‌و ناسراوە بە “سەید باقی”، ئەم پیاوە كە لە هەولێر دادەنیشێت، بەچەند گوژمەیەك سودمەند بووە لە قەرزەكە، گوژمەیەكیان بڕەكەی (8 ملیار) دیناربووە، گوژمەیەكی تر بڕەكەی (ملیارێك‌و 500 ملیۆن) دینار بووە، بارمتەی قەرزەكە پرۆژەی “هۆتێلی سۆما”یە لە بەكرەجۆ، قەرزەكانی ئەم پیاوە كەمترین سودیان لەسەر دانراوە بەبەراورد بە قەرزی كۆمپانیاكانی تر، رێژەی سودی قەرزەكەی تەنیا 3%ە.
• كۆمپانیای نالیا بە دوو گوژمە قەرزی وەرگرتووە، گوژمەی یەكەم بڕەكەی (20 ملیار) دینارە، گوژمەی دووەم بڕكەی (24 ملیار) دینارە، سودی هەردوو گوژمەكە بەرێژەی 7,5% دانراوە، رەهنی وەرگرتنی ئەم قەرزە (131) شوقەیە لەهەردوو پرۆژەی گوندی ئەڵمانی یەك و دوو، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كۆمپانیای نالیا ئەم رەهنەی گواستوەتەوە بۆسەر پرۆژەی “چاڤیلاند”.
• كۆمپانیای (بەڕێز) كە مەلا یاسین خاوەندارێتی دەكات، ئەم كۆمپانیایە بە دوو گوژمە سودمەند بووە لە قەرزەكە، گوژمەی یەكەم بڕەكەی (20 ملیار) دینارە، رەهنی وەرگرتنی ئەم قەرزە موڵكەكانی زەرگەتە‌و كێلە سپی-یە، سودی قەرزەكە 8,5%ە، گوژمەی دووەم بڕەكەی (8 ملیۆن‌و 500 هەزار) دۆلارە، رەهنی ئەم قەرزە هەمان موڵكەكانی زەرگەتە‌و كێلە سپی-یە، سودی قەرزەكە 4%ە.
• كۆمپانیای (نۆكان) كە سەربە ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، ئەم كۆمپانیایە بە گوژمەی (25 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، رەهنی وەرگرتنی قەرزەكە، موڵكێكی چوارباخە لە سلێمانی، سودی قەرزەكە 7,5%ە.
• كۆمپانیای السرد، خاوەنی ئەم كۆمپانیایە (فریا محەمەد بامۆكی)یە، بە گوژمەی (10 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، رەهنی قەرزەكە موڵكێكە لە ناوچەی زێڕینۆك-ی سلێمانی، سودی قەرزەكە بەرێژەی 8% دانراوە.
• كۆمپانیای والی عوسمان حەمەنەجم، بە گوژمەی (8 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، رەهنی وەرگرتنی ئەم قەرزە مەڵكی مەڵكەندی- دەباشانە لە سلێمانی، رێژەی سودی قەرزەكە 9%ە.
• كۆمپانیای هەڵەبجە كە ئاسۆ محەمەد بامۆكی خاوەندارێتی دەكات، ئەم كۆمپانیایە گوژمەی (30 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، بەپێی ئەو نوسراوەی لەبەردەستی (درەو)دایە، رەهنی وەرگرتنی قەرزەكە دیار نییە، سودی قەرزەكە 8,5%ە.
• شێخ تاهیر شێخ عەبدولقادر چوێسە، ئەم پیاوە بەگوژمەی (2 ملیار) دینار سودمەندبووە لە قەرزەكە، رەهنی وەرگرتنی قەرزەكە موڵكی مەڵكەندی- دەباشان-ە، سودی قەرزەكە 10%ە.
• هۆگر ئەسعەد ئەحمەد بە گوژمەی (60 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.
• زكری مەجید مەلا، بەگوژمەی (31 ملیار) دینار سودمەندبووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.
• پۆشۆ جەوهەر جەلال، بەگوژمەی (31 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.
• بۆتان سەلیم عەوڵا، بەگوژمەی (22 ملیار) دینار سودمەندبووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.
• كۆمپانیای زاگرۆس، بەگوژمەی (20 ملیار) دینار سودمەند بووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.
• كۆمپانیای رۆژهەڵات، بەگوژمەی (22 ملیار) دینار سودمەندبووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.
• كۆمپانیای دیار، بە گوژمەی (20 ملیار) دینار سودمەندبووە لە قەرزەكە، سودی قەرزەكە 11%ە.