لە هەولێر دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ـچاکبوونەوەی دوو تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا چاکبوونەوەی دوو تووش بووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ڕاگەیاند و هاوکات ڕایگەیاند ژمارەی ئەوانەی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە ۱٦۹کەس

دەقی ڕاگەیێندراوەکە

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٦۹) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
٣ی ئایاری ۲٠۲٠

Back to top button