ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردن و هه‌مواری یاسای نیه بۆیه لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌بێت له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا كه لێژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوی لامه‌ركه‌زی له سلێمانی پێكهێنا بڕیاره سبه‌ی لێژنه تایبه‌ته‌كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت، “پێویسته له په‌رله‌مانه‌وه كار له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی بكرێت نه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان”.
مینا سامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زییه‌وه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردن و هه‌مواری یاسای نییه، بۆیه پێویسته له‌بری ئه‌وه‌ی پرسه‌كه ببرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له په‌رله‌مانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت نه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
مینا سامی راشیگه‌یاندووه پرسی لامه‌ركه‌زی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و دیراسه‌ی زۆری ده‌وێت، چونكه ناكرێت ده‌ستبه‌ریت بۆ یاسایه‌ك، كه دژی یاسایه‌كی دیكه بێت و په‌رله‌مان ناتوانێت یاسایه‌ك ده‌ربكات دژی یاسایه‌كی دیكه بێت، تا گۆڕانكاری له یاساكه‌ی دیكه‌دا نه‌كات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌یوه‌ستن به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و زنجیره‌یه‌ك یاسا هه‌ن پێویستیان به گۆڕانكاری ده‌بێت، بۆیه ئه‌و داواكاریی لامه‌ركه‌زییه دیراسه‌ی قۆڵتری ده‌وێت و ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندییداره‌كانیش بكرێت و دواتریش له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.