شارەزایانی یاسایی: ئەوەی یەكێتی لەژێر ناوی لامەركەزی داوای دەكات دەوڵەتە نەك لامەركەزی
شارەزایانی یاسایی لەبارەی داواكاریەكان و بانگەشەكانی یەكێتی بۆ لامەركەزی بۆ سلێمانی دەلێن، یەكێتی دەلێت دەبێت لامەركەزی (ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و پارێزگای هەلەبجە و سلێمانی) بگرێتەوە، ئەوەش لامەركەزی نیە، بەڵكو سنوری جوگرافیایی دەوڵەتێكە”.
شارەزایانی یاسایی پێشیان وایە لە پشتی لامەركەزیەتی سلێمانی پلانێكی سیاسی هەیە، پلانە سیاسیەكەش بۆ لاواز كردنی دەسەڵاتی شەرعی حكومرانی كوردستانە، دەنا بەگوێرەی داواكاریەكە شێوازی داواكاری دەوڵەتە نەك لامەركەزی پارێزگا”.
ئەو دەسەڵاتانەی ئێستا لەژێر دەستی یەكێتی دایە، هەم لەسەر ئاستی داهاتی ناوەخۆ و فرۆشتنی نەوت بەتەنگەر و دەسەڵاتی چەكداری و دەسەڵاتی ئابووری هەمووی لەژێر دەستی یەكێتی دایە، لامەركەزیەت داواكراو و رۆژەڤی میدیا یەكێتی تەنها بۆ لێدانە لە حكومەتی شەرعی هەرێمی كوردستان كە یەكێتی تێیدا كەمینەیە”.
مینا سامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی لامه‌ركه‌زییه‌وه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات. هەروەها راشی گەیاندووە”ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردن و هه‌مواری یاسای نییه، بۆیه پێویسته له‌بری ئه‌وه‌ی پرسه‌كه ببرێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له په‌رله‌مانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت نه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.