بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ٥ تووشبووی دیکەی کۆڕۆنا چاکبوونەوە و هیچ تووشبوویەک لە نەخۆشانەکانی سلێمانی نەماوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ژمارەیەک هاووڵاتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە، تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ٥کەسی دیکەی راگەیاند

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە کە  5 توشبوی تر لەسلێمانی چاکبونەوەو دەگەرێنەوەماڵەکانیان

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، دوای چاودێری و وەرگرتنی چارەسەر پێنج توشبو کەلەنەخۆشخانەبون چاکبونەتەوەو دەگەرێنەوەماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

هەروەها رایگەیاندوە کە لە ئێستادا هیچ توشبویەک لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی نەماوە.

Back to top button