پێشمەرگەیەكی یەكێتی لەكەركووك لەبەرچاوی هاوسەرەكەی شەهید كرا

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، ئەمرۆ لە كەركووك لە بەنزینخانەیەكی ئەو شارە پێشمەرگەیەك لەبەرچاوی هاوسەرەكەی شەهید دەكرێت”.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، پێشمەرگەیەكی تەمەن 30 ساڵە لە بەنزینخانەیەكی نزیك لە ناوچەی شۆریجەی ناوەراستی كەركووك بەدەستی چەكدارانی نەناسراو شەهید دەكرێت، لەو بارەیەوە ماڵپەری شەفەق نیوزی عێراقی ئاشكرا كردووە، كوژراوەكە پێشمەرگەیەكی كورد بووە و ناوی هاودەنگ فازیڵە، ئەو كاتەی تەقەی لێ كراوە و دەمودەست گیانی لەدەست داوە، هاوسەرەكەی لەگەڵیدا بووە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕكی كەوتووە، ئەو پێشمەرگەیە سەر لە لیوای 106ی هێزەكانی 70ی یەكێتیە، دانیشتووی شاری كەركووكە”.

شایانی باسە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دۆخی خەڵكی كەركووك و كورد لەم شارە لە ژێر مەترسی و هەرەشەی چەكداری و میلیشیاكاندا بووە”.

Back to top button