لێژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكده‌هێنرێت
خواكوڕك
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سنووری پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه لێژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه پێكده‌هێنرێت و له هه‌ردوو پرسی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر بۆری گاز و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر وێستگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كۆڵێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان له بۆریه‌گازیه‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و كۆمپانیای داناگاز كردووه، له ئێستاشدا هه‌ریه‌كه له عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و مه‌لا هه‌ورامان دوو له‌و كه‌سانه‌ن كه‌زۆرترین تۆمه‌تی ئه‌و پێشێڵكارانه‌یان دراوه‌ته پاڵ.
نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی خۆجێیی لە پەرلەمانی کوردستان، بە مالپه‌ڕی باسی ڕاگەیاندووه، “لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێکدەهێنرێت، چونکە بەشێکیان پێشێلکاریی ئەمنی و بەشێکیشیان یاسایی بوون”.
دره‌نگانێكی شه‌وی 2/1/2017 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای (ماس) و دوو بۆمبی ئار بیجی ده‌ته‌قێنن و پاشان بۆ شوێنێكی نادیار راده‌كه‌ن، قایمقامی قه‌زاكه‌ش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تۆمه‌تبار كرد.