پۆمپیۆ: بەڵگەی بەهێز هەیە كە كۆرۆنا لە تاقیگەكەی شاری ووهان بڵاو بۆتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، بەڵگەی بەهێز هەیە كە لە تاقیگەكانی ووهان ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە، كە بۆتە هۆكاری ئەوەی تاوەكو ئێستا زیاتر لە 240 هەزار كەس تووشبووی كۆرۆنا لە جیهاندا گیانی لەدەست داوە لەو ژمارەیەش 67 هەزاریان ئەمریكی بوونە”.

مایك پۆمپیۆ هەروەها دەشلێـت”باشترینی شارەزایان پێیانوایە کە کۆرۆنا دروستکراوی مرۆڤە، هیچ هۆکارێکیشم نییە کە ئێستا باوەڕ بەمە نەکەم هەروها دەشلێت”ئەوەم بینیوە کە کۆمەڵگەی هەواڵگری گوتوویانە كە دروستكراو نیە بەڵام باوەڕم وایە کە ئەوان بەهەڵەدا چوون”.

پێشتر دەزگا هەواڵگریەكانی ئەمریكا و نووسینگەی بەرێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاندبوو”لەو باوەڕەدا نین کە زاناکانی چین ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە تاقیگەی چەکە بایۆلۆجییەکانی حکومەتی وڵاتەکەیان گەشەپێدابێت و دواتر لەوێوە بڵاوبووبێتەوە”.

Back to top button