لەبارەی چەواشەكاریەكانی میدیایی بانگی ناوەندی عێراق/لقی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەی دا

لەوكاتەوەی مووچەی هەرێمی كوردستان دوور لە یاسا لەلایان بەغداوە راگیراوە شەپۆلێك چەواشەكاری و هەواڵی درۆینە لە میدیاكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی دەستی پێكردوو ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی رۆژانە بەدەیان لایانی فەرمی روونكردنەوە لەسەر درۆ و چەواشەكاریەكان بدەن”.

لە نوێترین روونكردنەوە و چەواشەكاری دا باتكی ناوەندی عێراق/لقی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی هەواڵێكی چەواشەكار بڵاو كردەوە گوایە چەند برە پارەیەك هاتۆتە سەر حیسابی بانگی ناوەندی هەرێم”.

لە روونكردنەوەكەدا بانگی ناوەندی عێراقی لقی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە”دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بکەینەوە كەبانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

دەقی روونكردنەوەكە..

روونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان
دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بکەینەوە:
یەکەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان.
دووەم: بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین .
سێیەم: هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین.
کاظم نامق احمد
بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان
2020/5/4
Back to top button