لە هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالە شێخ محەممەد ظيفان بریندار بوو
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لە هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ناحییەی عوزێم لە پارێزگای دیالە بەرپرسێكی باڵای حشدی عەشائیری بریندار بووە”.
سەرچاوەكان ئاشكرا دەكات لە هێرشەكەدا شێخ (محەممەد ظيفان) سەرکردەی باڵای حەشدی عەشایەری و سەرۆکی ئەنجومەنی ناحییەی (عوزێم) بە سەختی بریندار کرا، لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر نەشتەرگەریدایە.